26-03-1387
كوردستان میدیا: له راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا PDKI كۆمه‌ڵه‌و پاك هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان مه‌حكووم ده‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی PAKو PDKIو كۆمه‌ڵه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
له 5 جۆزه‌ردانی 2708 دا، جارێكی دیكه ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و توركیا به بیانووی جۆراوجۆر‌و بوونی هێزه‌كانی PKK له ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان، ئه‌و ناوچانه‌یان وه‌به‌ر رهێڵه‌ی تۆپه‌كانیان داوه.
ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران‌و توركیا، به‌بێ گوێدانه هیچ یاسا‌و رێسایه‌كی نێودهوڵهتیو رێزگرتن له سه‌روه‌ریی خاكی باشووری كوردستان، له رێی فرۆكه‌و تۆپهكانیانهوه ناوچه‌كانی نێروه، رێكان، ئامێدو قهندیلو پشده‌رو قه‌ڵادزێ‌و پێنجوێنیان تۆپباران كردووه‌و
چه‌ند كیلۆمیتریش پیشڕه‌وییان كردووه‌و هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
هه‌روه‌ها له ئاكامی تۆپباران‌و ده‌سدرێژییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه كه‌وتووه‌و به‌شێكی زۆر له‌و هاووڵاتییانه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌ندێك هه‌واڵ، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه هێندێك چه‌كی نادیاریان به‌كارهێناوه كه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری به سروشتی كوردستان گه‌یاندووه‌و بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له نێو هاووڵاتییانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا.
هه‌ر بۆیه كۆمیته‌كانی رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌و PDKIو PAK له هوله‌ند، داوا له حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ‌و هێزه فره نه‌ته‌وه‌كان‌و ئهمریكاو یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و سه‌رجه‌م كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه هه‌نگاوی لێبڕاوانه بۆ راگرتنی ئه‌و ده‌سدرێژییانه هه‌ڵگرنه‌وه‌و رێگه نه‌ده‌ن خاك‌و خه‌ڵك‌و سرووشتی كوردستان به بۆمباو تۆپی، ئێران‌و توركیا بسووتێن.
1ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
2ـ پارتی ئازادیی كوردستان
3ـ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
هوله‌ند
23 جۆزه‌ردانی 2708
12 ژوئه‌نی 2008
Menu




















