13-04-1387
كوردستان میدیا: شاندێكی پایه‌به‌رزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی PDKI له 23هه‌مین كۆنگره‌ی SIدا به‌شداری كرد.
ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست كه 170 حیزب‌و رێكخراوی جیهان تێیدا ئه‌ندامن، پاش رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌وره‌ترین رێكخراوی نێونهتهوهیییه كه خاوه‌ن ئێستاتۆی راوێژكاری له‌و رێكخراوه‌دایه.
23هه‌مین كۆنگره‌ی SI به میوانداریی حیزبی سوسیالیستی یوونان (PASOK) له رۆژی 30 ژووئه‌ن (10ی پووشپه‌ڕ) تا 2ی ژووئیه (12ی پووشپه‌ڕ) له ئاتێن، پێته‌ختی یووناندا به‌ڕێوه چوو.تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تی گرینگ له كۆبوونه‌وه‌ی شوورای SIداله رۆژی 9ی پووشپه‌ڕدا شوورای SI كۆ بۆوه. به پێی ره‌واڵی ئاسایی له‌م دانیشتنه‌دا بابه‌ته تهشكیلاتییهكانو پرسه پێوه‌ندیداره‌كان به هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی رێبه‌رییه‌وه خرانه بهرباسو بواریان بۆ دابین كرا.
شوورا له‌و دانیشتنه‌دا 3 بابه‌تی سه‌ره‌كیی تاوتوێ كرد كه بریتی بوون له:
ـ راپۆرتی پیلانی ماڵیی SI
ـ داخوازیی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌ندامه‌تیی ژماره‌یه‌ك له حیزب‌و رێكخراوه‌كان‌و هه‌روه‌ها داخوازیی ئه‌ندامه‌تیی حیزب‌و رێكخراوه‌كانی دیكه.
ـ راپۆرتی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له مه‌ڕ میكانیزمی هه‌ڵبژاردن‌و چۆنیه‌تیی پێكهاته‌ی ئۆرگانه‌كانی رێبه‌ری.
لێكدانه‌وه‌ی پرسه جیهانییه‌كان له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه‌دا
23هه‌مین كۆنگره‌ی SI له رۆژی 30ی ژووئه‌ن (10ی پووشپه‌ڕ)دا به وته‌كانی به‌ڕێز جۆرج پاپاندریۆ، سه‌رۆكی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست به فه‌رمی كرایه‌وه.
به‌ڕێزیان له وتاره‌كه‌یدا، وێڕای به‌خێرهاتن كردن له شانده‌كانی به‌شدار له كۆنگره‌دا به كورتی له سه‌ر پرس‌و كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی جیهان، له‌وانه: گه‌رمبوونی هه‌واو لێكه‌وته‌كانی، هه‌ژاری، كهمیو گرانیی سه‌رسووڕهێنه‌ری خوارده‌مه‌نییه‌كان، ئاشتی، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤـ‌و دێموكراسی دوا.
ناوبراو بۆ رێزگرتن له خاتوو بینه‌زیر بووتۆ، سه‌رۆكی تیرۆركراوی حیزبی خه‌ڵكی پاكستان له كۆتایی وته‌كانیدا خوله‌كێك بێده‌نگیی راگه‌یاند.
پاشان به‌ڕێز لووئیس ئایالا، سكرتێری گشتیی SI له وته‌كانیدا، وێڕای روونكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی SI له ئاستی جیهاندا له بواری گۆڕانكارییه‌كانی ئاو‌و هه‌وا، قه‌یرانی خوارده‌مه‌نییه‌كان، ناهاوچه‌شنی له بواری گه‌شه‌ی ئابووری له ئاستی جیهانیدا، پرسی ئاشتی‌و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ئاڵۆزییه هه‌نووكه‌یییه‌كان، پێی له سه‌ر ئه‌وه داگرت كه رێنیشانده‌ری ئه‌م رێكخراوه له ره‌وتی سه‌رجه‌م ئه‌م چالاكییانه‌دا پرسی دادپه‌روه‌ری، به گشتی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فهرههنگیو سیاسی بووه.
پاش وته‌كانی به‌ڕێز لووئیس ئایالا له كۆنگره‌دا یه‌كه‌مین بابه‌تی ده‌ستووری كاری 23هه‌مین كۆنگره‌ی SI واته گۆڕانكارییه‌كانی ئاو‌و هه‌وا به مه‌به‌ستی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی خاوه‌ن گه‌شه‌ی سه‌قامگیر له ئاستی جیهاندا خرایه به‌رباس.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند كه‌سایه‌تیی به‌شداری كۆنگره له‌وانه به‌ڕێز روودریگێز، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و گووران پێرسۆن، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی سوئێد دوان.
گشت دواندهران، وێڕای هێماكردن به مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی ئاو‌و هه‌وا، پێیان له سه‌ر ئه‌و راستییه داگرت كه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌كی جیددی بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ده‌ست به‌كار ببێ.
له به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا، كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌ندامه‌تیی ژماره‌یه‌ك له ئهندامانو هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی داخوازیی ئه‌ندامه‌تیی چه‌ند حیزب‌و رێكخراوی دیكه ته‌رخان كرابوو، پله‌ی ئه‌ندامه‌تیی PDKI بۆ "ئه‌ندامی راوێژكار" به‌رز كرایه‌وه. هه‌روه‌ها یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كوردستان له ئه‌ندامی چاودێره‌وه بوو به ئه‌ندامی خاوه‌ن مافی ته‌واو.
هه‌روه‌ها له‌م به‌شه‌دا به‌ڕێزان جۆرج پاپاندریۆو لووئیس ئایالا به تێكڕای ده‌نگه‌كان، به ڕیز به سهرۆكو سكرتێری گشتیی SI هه‌ڵبژێردران.
لێكدانه‌وه‌ی پرسی ئاشتی‌و دێموكراسی له به‌شی یه‌كه‌می كاره‌كانی رۆژی دووهه‌مدا
له رۆژی 1ی ژووئیه (رۆژی دووهه‌می كۆنگره)دا پرسی ئاشتی له جیهاندا، چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كان و رێگه‌كانی زاڵبوون به‌سه‌ر نا سه‌قامگیریدا، خه‌بات له رێڕه‌وی دێموكراسی‌دا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه نهتهوهیییهكان و پرسه ئابوورییه جیهانییه‌كان لێك درانه‌وه.
له‌م پێوه‌ندییانه‌دا، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی ئاشتی‌و دێموكراسی، ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه به‌شداره‌كانی كۆنگره له‌وانه به‌ڕێزان "مه‌حموود عه‌بباس"، سه‌رۆكی حكوومه‌تی خودموختاری فه‌له‌ستین، "ئوهوود باراك"، رێبه‌ری كرێكاری ئیسرائیل، "یووسی بلین"، رێبه‌ری حیزبی یاشادی ئیسرائیل و "جه‌لال تاڵه‌بانی" سه‌ركۆماری عێراق دوان.
پرسه‌كانی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و سووریه، لوبنان، تیرۆریزم، دارفوور، قێبرێس، خه‌بات دژی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها قه‌یرانی ناوكیی ئێران ته‌وه‌ری باسه‌كانی ئه‌م به‌شه بوون.
پێداگریی SI له‌سه‌ر درێژه‌دان به چالاكییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد
له دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووهه‌می كۆنگره‌و له رۆژی سێهه‌می كۆنگره‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه تاوتوێ كران:
ـ هه‌وڵدان بۆ دانانی ئابووریی جیهان له رێگه‌یه‌كی نوێ‌دا به مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندن و دابینكردنی ده‌رفه‌تی به‌رابه‌ر بۆ هه‌مووان.
ـ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی گرانی‌و كه‌میی خوارده‌مه‌نییه‌كاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه له درێژماوه‌دا.
ـ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌هه‌ندی مرۆڤیی كۆچكردن و دانانی له ناوه‌ندی ئه‌و رێگهچارانهدا كه ده‌هێنرێنه ئاراوه.
ـ په‌سندكردنی به‌ڵگه‌و بڕیارنامه‌كانی كۆنگره.
شایانی باسه له بڕیارنامه‌ی SI دا له‌مه‌ڕ ئاشتی‌و چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له به‌شی پێوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، به‌ندێك بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد ته‌رخان كراوه. له‌م به‌نده‌دا هاتووه:
"ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆی له رێڕه‌وی درێژه‌دان به چالاكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیخوازانه‌ی ئاڵۆزییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، له‌وانه پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا پێ داده‌گرێ".
له ماوه‌ی كۆنگره‌كه‌دا شاندی PDKI به‌ڵگه‌یه‌كی 27 لاپه‌ڕه‌یی له‌سه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی رێژیمی ئاخووندی له كوردستانی ئێران له ماوه‌ی 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2008دا و هه‌روه‌ها نامه‌ی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له‌مه‌ڕ ره‌وشی PDKI و دیاریكردنی رێگه‌چاره‌ی دێموكراتیكی پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له شێوازی فێدرالیزمدا درایه ده‌ستی به‌شداربووانی كۆنگره‌كه.
شایانی باسه له 23یه‌مین كۆنگره‌ی SIدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان و حیزبی كۆمه‌ڵگای دێموكراتیك، DTP وه‌ك ئه‌ندام و پارتی دێموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران وه‌ك میوان به‌شدار بوون.
دیداره‌كانی شاندی PDKI له په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا
شاندی PDKI به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری له په‌راوێزی 23یه‌مین كۆنگره‌ی SIدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چه‌ند حیزب و لایه‌ندا چاوپێكه‌وتنی كرد كه بریتین له: حیزبی كرێكاری ئیسرائیل، حیزبی سوسیال دێموكراتی ئاڵمان، سه‌رۆكی حیزبی سوسیال دێموكراتی ژاپۆن (یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆكی SI)، كۆنی فیدریكسۆن، به‌رپرسی گرووپی كاری كوردان له SI، حیزبی سوسیال دێموكراتی سوئێد، حیزبی خه‌ڵكی پاكستان به سه‌رۆكایه‌تیی ئاسێف عه‌لی سه‌رداری، سه‌رۆكی حیزبی دێموكراتی نوێی كانادا، به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزبی سوسیالیستی نوروێژ و به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزبی كاری نوروێژ.
له‌ته‌واوی دیداره‌كاندا به‌ڕێز سكرتێری گشتیی PDKI، باسی پێشێلكردنی به‌رنامه بۆدارێژراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا، داخوازییه دێموكراتیكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران، پرسی تیرۆریزم، پرسی هه‌وڵه‌كانی رێژیمی ئاخووندی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی‌و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م رێژیمه له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌دا كرد.
هه‌روها له دیداری نێوان بهڕێزایان و به‌رپرسی گرووپی كاری كوردانی SIدا پێ له‌سه‌ر چالاكتركردنی ئه‌م گرووپه داگیرایه‌وه.




























